کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپی حەماس بەردەوامە

17:48 - 2 بەفرانبار 2723

ڕۆژی هەینی ١ی بەفرانبار ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی بەربڵاو هێرشی زەوینی و ئاسمانی کردووەتە سەر بەشی ناوەندی لێواری غەززە، شارەکانی خان یوونس و ڕەفەح، هەروەها پەناگەی ئاوارەکانی "ئەلبریج و جبالییەی لەو شوێنانە  گرووپی حەماسی کردووەتە ئامانج.

هەروەها ئەرتێشی ئیسرائیل باسی لەوە کرد کە پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی خۆی داوایی لە خەڵکی سێڤل لە ناوچەی "ئەلبریج و جەبالییە" کردبوو کە لەوێ نەمێنن. هەرەوها ڕایگەیاندووە کە حەماس خۆی شەر دەباتە ئەو ناوچانە کە خەڵکی سێڤیلی لێن و لەوان وەک سپەرێکی مرۆڤی کەڵک وەردەگرێ.

لە دەرحەق ئاماری کوژراوان و بریندارانی گرووپی حەماس ،ئیدارەی تەندرووستی غەزە کە لە ژێر کۆنترۆلی حەماس دایە ڕایگەیاندووە لە ماوەی ١١ هەفتەی ڕابردوو دا و لە دەستپێکی شەڕ تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار فەلستینی کوژراون و زیاتر لە ٥٣ هەزار کەسیش برینداربوون.

هەروەها ئەرتێشی ئیسرائیل بڵاوی کردەووە کە لە هێرشی زەوینی ڕۆژی ٣٠ی سەرماوەز ١٤٠ سەربازی کوژراوە، و باسی لە بریندارانی نەکرد، بەڵام میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە کە زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون.

بەرفراوان بوونی هێرشی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر بڕیارنامەی پەرەدان بە هاوکاری مرۆڤ دۆستانە کۆبوونەوە و داوایان لە ئیسرائیل و گرووپی حەماس کرد کە ڕێگەی ئاوی، ئاسمانی و زەوینی بۆ ناردنی هاوکاری مرۆڤ دۆستانە بکەنەوە.