کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی پیشانگایەکی لەژێر ناوی ژن، ژیان، ئازادی کردەوە

18:31 - 2 بەفرانبار 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی سەرماوەز (٢١ی دێسامبری ٢٠٢٣)، بە ھەوڵ و تێکۆشان و سەرپەرستیکردنی بێری شەڵماشی، پیشانگایەکی دەوڵەمەندی نیگارکێشی کە تابڵۆی ھونەریی زیاتر لە بیست ھونەرمەندی کورد و ئێرانیی تێدا نمایش دەکرێ، لەژێر دروشمی (ژن_ژیان_ئازادی) لە شاری ئاڵمیرەی وڵاتی ھولەند کرایەوە کە تا ڕۆژی ٢٨ی ژانویەی ٢٠٢٤ درێژەی دەبێ.

سەدان کەس بەشدارییان لە یەکەم ڕۆژی کرانەوەی ئەو پیشانگایەدا کرد.

 تابڵۆکانی ئەم پیشانگایە، ڕەھەندە جۆراوجۆرەکانی شۆڕشی ژینایان وێنا دەکرد و تابڵۆکانی ھونەرمەندی گەورەی کورد ناسر قازیزادە، سەرنجی بەشدارانی بۆ لای خۆیان ڕاکێشا.