کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی دیاری پارێزگای کرماشان کۆچی دوایی کرد

10:25 - 4 بەفرانبار 2723

ڕۆژی شەممە، ٢ی بەفرانبار، دوکتور فەتاح فەڕۆخی، بەرپرسی نەخۆشخانەی گشتیی بێستوونی کرماشان، پسپۆڕ و نەشتەرگەری گشتی، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دوکتور فەتاح فەڕۆخی، نزیک بە پێنج دەیە خزمەتی بە خەڵکی هەژار لە کرماشان کرد.

ناوبراو لە کرماشان بە شەیخولئۆتەبا ناسرابوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.