کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

10:52 - 4 بەفرانبار 2723

ڕۆژی شەممە، ٢ی بەفرانبار، خاتوو لەتیفە ئیزەدپەنا، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی گۆگجەی ناوچەی سەرشیو و لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

خاتوو لەتیفە کچی شێخ غەریبی ئیزەدپەنا و خوشکی شەهید قادر ئیزەدپەنا بوو.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو و هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی، وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبەکەی خۆی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.