کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارێکی ڕێژیم لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریە کوژرا

10:46 - 5 بەفرانبار 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٤ی بەفرانبار، هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، باسی لە کوژرانی پاسدارێکی ڕێژیم لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریە کرد.

بە وتەی هەواڵدەریی تەسنیم، پاسدار سەید ڕەزی مووسەوی یەکێک لە ڕاوێژکارانی دێرینی سپا لە سووریە و لە هاوڕێیانی نزیکی قاسم سلێمانیی تێرۆریست بووە.

پاسداری تێرۆریست سەید ڕەزی مووسەوی یەکێک لەو پاسدارە تێرۆریستانەی ڕێژیم بوو کە لە شەڕی کوردستاندا بەشداریی کردووە.

میدیاکانی نزیک لە ڕێژیمی ئێران باسیان لەوە کردووە لە ئەم پاسدارە تێرۆریستە، ڕۆڵێکی گرینگی لە ڕاگرتنی ڕێژیمی بەشار ئەسەد پاش دەسپێکی شەڕی نێوخۆیی سووریە هەبووە.

سپای پاسدارن، لە کاردانەوە بە کوژرانی ئەم پاسدارەدا، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک باسی لە تۆڵەکردنەوە کردووە.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکۆماری ڕێژیمیش لە پەیامێکدا باسی لەوە کردووە کە وڵامی ئەم کردەوەیە دەدەنەوە.