لە نێوان هەڕەشەکانی ئێران بۆ وڵامدانەوەی کوشتنی ڕەزی مووسەوی، بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنییەتیی سایبێریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئێران لەهەوڵدایە تاکوو هێرشی سایبێری بکاتە سەر ئیسرائیل.
بەپێی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هێرشێکی سایبێریی نوێی ئێرانی دەستنیشان کرد کە ویستوویەەتی ڕێکخراوە ئیسرائیلییەکان نەرمئامێرێکی تایبەت بۆ دزینی زانیارییەکان دابەزێنن.
ئەم هێرشە فیشینگییە لە ڕێگەی شیرکەتێکی ئەمنییەتیی سایبێرییوە و بە شێوەی ناردنی ئیمەیلێک کە بریتییە لە لینکێکی ئامادەکراو، تاکوو پاش دابەزاندنی نەرمئامێرەکە ئەمنییەتیی سیستەمەکان بەڕۆژ بکاتەوە، ئەنجام دراوە.
شایانی باسە کە ئەم هەوڵە نوێیەی ڕیژیم پاش کوشتنی ڕەزی مووسەوی یەک لە فەرماندە باڵاکانی لقی سپای قودسی سەر بە سپای پاسداران لە هێرشێکی مووشەکیدا لە زەینەبییەی دەمیشقی سووریەیە.
ڕێژیمی ئیسلامیی، ئیسرائیل بە بەرپرسی ئەم هێرشە دەزانێت و هەڕەشەی کردووە کە ئیسرائیل باجی ئەو هێرشە دەدات.