کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا ١٢ پەهباد و ٥ مووشەکی حوسییەکانی خستە خوارەوە

12:17 - 6 بەفرانبار 2723

ستادی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ''سێنتکام''، شەوی سێشەممە ٥ بەفرانبار ڕایگەیاند کە هێزەکانی ١٢ پەهباد، ٣ مووشەکی بالستیک و ٢ مووشەکی کرووزی سەر بە حوسییەکانی لە باشووری دەریای سوور خستووەتە خوارەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکام، هیچ زیانێک بە کەشتییەکانی ناوچەکە نەگەیشتووە و هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

لەو پێوەندییەدا،  هەگاری، وتەبێژی سپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەی، ڕێگریی لە ئامانجێک کردووە کە لە ئاسمانی دەریای سووردا بەرەو ئیسرائیل دەفڕی.

لیژنەی ئۆپەراسیۆنی بازرگانیی دەریایی بریتانیا باسی لەوە کرد کە ڕاپۆرتی هێرشی دوو پەهباد بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە ڕۆژاوای بەندەری حەدیدەی لە یەمەن پێ گەیشتووە.

سەرۆکی حوسییەکان چوارشەممەی ڕابردوو هۆشداری دابوو کە لە ئەگەری کرانە ئامانجی هێزەکانی، هێرش دەکاتە سەر کەشتییە شەڕکەرەکانی ئەمریکا.

لە دوای دەسپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، حوسییەکان زیاتر لە ١٥جار هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا.

ئەم هێرشانە ڕاگیرانی نزیکەی ٤ کۆمپانیای گەورەی کەشتیوانی لە ناوچەکەیان بە دواوە بووە.