کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێکۆڵەرێکی ئیتلاعاتی سپا بوو بە وتەبێژی شۆرای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران

16:44 - 6 بەفرانبار 2723

ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانبار میدیاکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردەوە کە ڕەزا سەراج وەکوو وتەبێژی نووسینگەی شۆرای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران دەسبەکار بووە.

ئەمە کاردانەوەی چالاکوانانی سیاسیی لێ کەوتەوە و ناوبراویان وەکوو لێپرس و لێکۆڵەری پێشووی ئیتلاعاتی سپا ناو برد.

عەلی ئەفشار زیندانی سیاسی پێشوو ڕایگەیاند کە ڕەزا سەراج لێپرسی دۆسییە و هەروەها دەرهێنەری ڤیدیۆیی دانپێدانانی زۆرەملێی ناوبراویش بووە.

ڕەزا سەراج پێشتر بەرپرسی عەمەلیاتی تایبەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە دژی هاووڵاتییانی ئیسرائیلیش بووە.

لەم ساڵانەی دواییشدا لە میدیاکانی نزیک بە سپای پاسداران و چەندین ناوەندی دیکەی ڕێژیم وەکوو "کارناسی سیاسی" کاری کردووە.

ڕەزا سەراج کە ئێستا لەلایەن ڕێژیمی ئیرانەوە بووەتە وتەبێژی شۆرای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەوی ئیران، لە بەهاری ئەمساڵدا خرابووە نێو لیستی گەمارۆکانی وەزارەتی خەزێنداری ئەمریکاوە.