کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران و کووبا بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا هاوکاریی یەکتر دەکەن

14:36 - 13 سەرماوەز 2723

''میکل دیاز کانێل''، سەرۆککۆماری کووبا لەسەر بانگهێشتی ئیبراهیم ڕەئیسی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئابووری و سیاسی گەیشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی سەرماوەز، ''میکل دیاز کانێل''، سەرۆککۆماری کووبا گەیشتە تاران و لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆ بووەوە.

کووبا و دوو وڵاتی ئەمریکای لاتین، ڤەنزوێلا و و ئۆرۆگۆئە، لە هاوپەیمان و لایەنگرانی گرینگی ڕێژیمی ئێران لە پێیوەندیە نێودەوڵەتییەکاندان و دژایەتییان لەگەڵ ئەمریکا هەیە.

ئاژانسی هەواڵی "مێهر"ی سەر بە ڕێژیم، ئەم سەفەرەی بە ئامانجی سیاسی و ئابووری و شکاندنی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان ناو بردووە.

کووبا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لەژێر سەختترین گەمارۆ ئابوورییەکاندایە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا، ڕێژیمی ئێران بە دەیان جار لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆی بەسەردا سەپاوە و لە هەوڵدان پێکەوە گەمارۆکانی ئەمریکا دەور لێدەنەوە.