کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشکنینی خەڵک لە مێترۆکان لەلایەن حیجاببانەکانەوە

16:51 - 6 بەفرانبار 2723

حیجاببانەکان و هێزە لیباس شەخسییەکان، لە مێترۆکانی تاراندا و بە شێوەی لەناکاو، جانتا و مۆبایلی خەڵک دەپشکێنن.

حیجاببانەکان، جیا لەوەی کە جانتا و مۆبایلی خەڵک دەپشکێنن، بە شێوەی نایاسایی و بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابەوە فیلمیان لێ هەڵدەگرنەوە و کۆدی ڕیجێستێری مۆبایلەکانیشیان لای خۆیان تۆمار دەکەن.

بەپێێ زانیارییەکان ئەم بڕیارە لەلایەن وەزارەتی نێوخۆی ئێرانەوە دراوە و شارەوانیی تارانیش هاوکاری سەرەکیی جێبەجێکردنی بڕیارەکەیە.

لەحاڵێکدا کە پێشتر بەرپرسانی ڕێژیم بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە چالاکیی حیجاببانەکان خۆڕسکە و پێوەندیی بە ناوەندەکانی ڕێژیمەوە نییە، بەرپرسی شۆڕای باڵای فەرهەنگیی ئێران، ڕایگەیاند کە چالاکیی ئەم گرووپە بەشێوەی ڕێکخراو و لەژێر چاوەدێریی وەزارەتی نێوخۆدا ئەنجام دەدەرێ.

چالاکیی تیمەکانی بەناو حجاببانان لە شەقامە قەرەباڵغەکانی شار و بەتایبەت وێستگەکانی میترۆ، لە چەند مانگی ڕابردوودا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.