کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان، ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:23 - 7 بەفرانبار 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانبار، دایە تووران ڕوحانی، بە هۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە تووران کچی شێخ مووسا ڕوحانی و خاتوون عەمنە سدێقی، خەڵکی گوندی کاشتر سەر بە شاری کامێران بوو.

کوڕێکی دایە تووران بە ناوی ڕەزا غەفووری، ناسراو بە چیا، ماوەی ١٠ ساڵە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی دەکات.

دایە تووران هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی، شانازیی بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.