کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسی حیجاب گەیشتە ژووری نەشتەرگەری

14:38 - 13 سەرماوەز 2723

ستادی ئەمری بە مەعرووف و نەهی لە مونکەر بە هاوکاریی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، خەریکی دیزاینکردنی ١٢ جۆر جلوبەرگی تایبەت بۆ ژووری نەشتەرگەرین.

بە وتەی ئەم دوو ناوەندەی ڕێژیم، ئەم جۆرە جلانە بە مەبەستی ڕەچاوکردنی ئاستی شەرعی و لەژێر ناوی "جلی نەشتەرگەریی ئیسلامی"، ئامادە دەکرێن.

ئەم هەوڵە لە راستای هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ جێگیرکردنی گەڵاڵەی نوێی حیجاب و عێفافە و ڕێژیم بۆ ناجارکردنی خەڵک بە ڕەچاوکردنی حیجابی زۆرەملێ گوشاری خستووەتە سەر ناوەندە جۆراوجۆرەکان.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا، پارێزگاری قوم باسی لەوە کرد کە هەموو کارمەندانی ژنی ئیدارەکان دەبێ بە حیجابی ئیسلامییەوە بچنە سەر کارەکانیان و لە ئەگەری سەرپێچی لەم یاسایە، جیا لە بڕینی مووچەکانیان، لە کارەکانیشیان دەر دەکرێن.

پێداگریی ڕێژیم لەسەر پرسی حیجاب لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ساڵێکە، خەڵکانی ئێران بە نیشانەی نارەزایەتیدەبڕین بە  پێشێلکردنی مافە سەرەکییەکانیان و یەک لەوان حیجاب، بە دژی ڕێژیم ناڕەزایەتی دەردەبڕن.