کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی سویدیش دەچێتە نێو هاوپەیمانەتیی ناتۆوە

16:25 - 7 بەفرانبار 2723

کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوی پارلەمانی تورکیە، ڕازیبوونی خۆی سەبارەت بە داواکاریی وڵاتی سوید بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ ڕاگەیاند.

لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پارلمانی تورکیە ڕۆژی سێشەممە ٥ی سەرماوەز، پاش ١٩ مانگ ململانێ، داواکارییەکەی سویدی پەسەند کرد.

زۆربەی ئەندامانی ئەم لیژنەیە کەسانی نزیک لە ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیەن.

بەم پێیە گەڵاڵەی داواکارییەکەی سوید بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ پاش پەسەندکرانی لەلایەن پارلمانی تورکیەوە، دەچێتە بەر دەستی ئەردۆغان تاکوو پاش واژۆکردنی ببێتە یاسا.

لە دوای هێرشی ڕووسیە بۆ سەر خاکی ئوکراین دوو وڵاتی فینلاند و سوید خوازیاری پێوەستبوون بە ناتۆ بوون.

  پێشتر فینلاند پێوەست بوو بەڵام داواکارییەکەی سوید بە هۆی ناڕەزایەتیی تورکیە، یەک لە وڵاتانی ئەندام لەو هاوپەیمانییەدا، بە ئەنجام نەگەیشت.

بیانووی تورکیە لە سەر ئەم پرسە هەبوونی ئەندامانی پەکەکە لە وڵاتی سوید بوو.

شایانی باسە کە پێش هێرشی ڕووسیە و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی ئوکراین، وڵاتی سوید بۆ چەند دەیە دژ بە پەیوەستبوون بە هاوپەیمانیی ناتۆ بوو.

لە ئەگەری وەرگیرانی ئەم وڵاتە لەلایەن ناتۆوە، دیواری بەرگریی ئەم هاوپەیمانییە سەربازییە لەهەمبەر ڕووسیە بەهێزتر دەبێت.