ئاژانسی سایبێریی ئاڵبانی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، وێڕای ئاماژە بە هێرشی سایبێری بۆ سەر پارلەمان و کۆمپانیایەکی موخابراتیی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە ئامانج لەم هێرشانە، سڕینەوەی داتای دیجیتاڵی پارلەمان بووە.
میدیاکانی ئاڵبانیش باسیان لە هێرشی سایبێری بۆ سەر ماڵپەڕی ناوەندە دەوڵەتییەکان لەوانە ڕێکخراوی ماڵیات و خزمەتگوزاریی ئێلێترۆنیکی کردووە کە کاروباری ئابووریی ئەم وڵاتەی تووشی کێشەی جیددی کردووە.
گرووپی هاکێریی "هەوملەند جاستیس"، سەر بە کۆماری ئیسلامی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسایەتیی ئم هێرشەی لە ئەستۆ گرت.
لە پووشپەڕی ساڵی ڕابردووشدا، ئاڵبانی کرایە ئامانجی هێرشێکی سایبێری کە گرووپی هەوملەند جاستیس، بەرپرسایەتیی ئەم هێرشەشی لە ئەستۆ گرت.
هێرشە سایبێرییەکانی ئەم گرووپە بۆ سەر ژێرخانەکانی ئاڵبانی لەکاتێکدایە کە بۆ ماوەی دوو مانگە، ئاڵبانی پێوەندییە سیاسییەکانی خۆی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران پچڕاندووە.