کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوژمنانی ژینگە لە کاولکارییەکانیان بەردەوامن

10:54 - 9 بەفرانبار 2723

ڕۆژی هەینی، ٨ی بەفرانبار، ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک باسی لەوە کرد کە کۆمەڵێک لە دوژمنانی ژینگەی کوردستان، لە ئاوایی کاڵی سەروو، سەر بە شاری مەریوان، دەستیان بە کاولکاریی دووبارەی سروشتی کوردستان کردووە.

ئەنجومەنی سەوز چیا ڕایگەیاندووە کە نەیارانی ژینگەی کوردستان، بە بنبڕکردنی دارستانەکانی پشت ئاوایی کاڵی سەروو، زیانێکی زۆریان بە سروشتی ئەم ناوچەیە گەیاندووە.

بنبڕکردنی دارستانەکانی کورستان لە کاتێکدا ڕووو دەدات کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ژینگەدۆستانی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر و بە مەبەستی بووژاندنەوی سروشتی کوردستان، بەشدارییان لە هەڵمەتی زاگرۆسانەدا کرد.

نەیارانی ژینگەی کوردستان بە بەردەوامی هەوڵ بۆ لەنێوبردنی ژینگەی کوردستان دەدەن و هیچ ناوەند و دەزگایەکی سەر بە ڕێژیمیش، سەبارەت بەم کاولکارییانە خۆی بە بەرپرس نازانێ.