دەیان ژنی چالاکی مەدەنی و سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە نامەیەکدا سەبارەت بە هەڕەشەی تیرۆریزمی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر جیهان هۆشدارییان دا و داوایان لە سەرکردەکانی جیهان کرد کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنن.
ئەم ژنانە لە نامەکەی خۆیاندا، باسیان لە گەشتی ئێرشاد، ڕفاندن، هێرشکردنە سەر ژنان و کوشتنیان و ژاراویکردنی کچانی قوتابی لەلایەن ئەم ناوەندەی ڕێژیمەوە کردووە.
لەم نامەیەدا، باس لە نزیکیی گرووپی حەماس و کۆماری ئیسلامی کراوە و هاتووە: تاکتیکەکانی حەماس و کۆماری ئیسلامی وەکوو یەکن، چونکە کۆماری ئیسلامی ساڵانە ١٠٠ میلیۆن دۆلار پارە بۆ پشتیوانیی دارایی و پەروردەیی حەماس تەرخان دەکات.
هاوپەیمانیی ژنانی ڕۆژهەڵاتی نێوڕاست باسی لەوە کردووە کە تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێران بە شێوازی جۆراوجۆر دەبێتە هۆی مەرگی ژنانی ئێران، ئیسرائیل و تەنانەت فلستینیش.