کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور کۆتایی پێ نەهاتووە

16:54 - 10 بەفرانبار 2723

ڕۆژی شەممە ٩ بەفرانبار، فەرماندەیەکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرین باسی لەوە کرد کە هیچ نیشانەیەک لە کۆتایییهێاتنی هێرشی حوسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازەرگانییەکان لە دەریای سووردا بەدی ناکرێت.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی جیهان پەیوەستی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییکانی دەریای سوورەوە بوون.

ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە ٢٠ وڵات ئەندامی ئەم هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەن کە ژمارەیەک لەو وڵاتانە بە ئاشکرا ئەو هاوپەیمانییەیان ڕانەگەیاندووە.

لۆید ئاستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکانی حوسییەکان وتوویەتی ئەمە کێشەیەکی نێودەوڵەتییە و پێویستی بە کردەوەی بەکۆمەڵ هەیە.