کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

00:18 - 14 سەرماوەز 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی سەرماوەز، دایە فاتمە حوسێن‌پوور، دایکی شەهید سەعدوون قۆرغچی، لە پیرانشار، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید سەعدوون، ساڵی ١٣٦٤ و لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزە دژیگەلییەکانی ڕێژیم، لە کانی ڕەشی شنۆ شەهید بوو.

دایە فاتمە، هەمیشە شانازیی بە رێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیان وەفادار بەم ڕێبازە مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.