کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە باشووری کوردستان

17:04 - 15 سەرماوەز 2723

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، خاتوو ئایشە حوسێنی ناسراو بە ''زارا'' کچی تۆفیق خەڵکی گوندی مەڕەخێڵ سەر بە باینگان، بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خاتوو ئایشە وێڕای هاوسەرەکەی، بە ناوی مام حامید ئیناخی کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە، وەکوو هەموو تێکۆشەرانی حیزبەکەمان ژیانێکی دژوار و سەختیان تێپەڕاندووە.

ناوبراو پاش ساڵانێک مانەوە لە کەمپەکانی حیزب، لە شاری هەڵەبجە نیشتەجێ بوو و لە ماوەی ئەندامەتیدا کەسێکی دڵسۆز و وەفاداری حیزبەکەی بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ئایشە حوسێنی سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبرا دەکات و خۆی بەهاوبەشی خەمیان دەزانێت.