کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات سەردانی مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانیی، لە کۆیە کرد

17:36 - 15 سەرماوەز 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی سەرماوەز، هەیئەتیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک محەممەدنەزیف قادری، بەرپرسی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی کۆیەی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانی کرد.
هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کاک تەحسین نامیق لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی ١٤ی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانەوە، بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا. کاک محەممەدنەزیف قادری وێڕای پیرۆزبایی لە کاک تەحسین نامیق، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی ١٤ی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆیە، سڵاو و پیرۆزبایی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی بە ناوبراو گەیاند. 
دانیشتنەکە لە کەشوهەوایەکی دوستانەدا بەڕێوەچوو و دوو لایەن وێڕای پێداگری لەسەر دۆستایەتیی لەمێژینەی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەسەر ئەو سیاسەتە دروست و ئوسوولییە لەپێناو ئامانجە پیرۆزەکانی نەتەوەیی کورددا پێداگرییان کردەوە.