کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەی ڕەت کردەوە

17:52 - 15 سەرماوەز 2723

هەواڵدەری تەسنیم سەر بە سپای پاسداران ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەز لە زاری باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئێران لە هیچ یەک لە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستی نەبووە.
ئەم لێدوانەی ئەمیرسەعید ئیرەوانی کاردانەوەیەک بە قسەکانی جەیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئامریکا بوو، کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ سەرماوەز لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاندبوو هێرشی چەکدارانی حووسی بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور بە پشتیوانیی ئێران ئەنجام دەدرێت.
هەر لەم پێوەندییەدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکام"، ڕۆژی ڕابردوو باسی لە ٤ هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیم بۆ سەر سێ کەشتیی بارهەڵگر کرد و ڕێژیمی ئێرانی بە بەرپرسیاری ئەو هێرشانە زانی.
هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان دوای  شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەستی پێکرد.