کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوڵەتی فەرانسە داراییەکانی ڕێبەری حەماسی بلۆکە کرد

18:01 - 15 سەرماوەز 2723

دەوڵەتی فەرانسە ڕایگەیاندووە کە داراییەکانی یەحیا سێنوار، یەکێک لە ڕێبەرانی گرووپی حەماسی بلۆکە کردووە.
ئەم گەمارۆیە دژی یەحیا سێنوار، حەوتووی ڕابردوو لەلایەن وەزیری ئابووریی فەرانسەوە ڕاگەیەندرا و دوێنێ سێشەممە، ١٤ی سەرماوەز چووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
ئیسرائیل یەحیا سێنوار و چەند سەرکردەیەکی دیکەی حەماس بە بەرپرسیاری هێرشی ١٥ی ڕەزبەر بۆ سەر وڵاتی ئیسرائیل دەزانێت.
هەر لەم پێوەندییەدا پێشتریش دەوڵەتی بریتانیا گەمارۆگەلێکی خستبووە سەر ٤ بەرپرسی باڵای گرووپی حەماس.