کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی نەغەدە، بانە و سنە هەڵمەتی زاگرۆسانە بەڕێووە چوو

15:00 - 11 سەرماوەز 2723

ڕۆژی هەینی، ١٠ی سەرماوەز، ژمارەیەکی بەرچاو لە ژینگەپارێزان و ژینگەدۆستان لە ئاوایی مەحمەشەی سەرێی ناوچەی سندووس، لە دەڤەری بانە و هەروەها لە شارۆچکەی حەسەناوای سنە، هەڵمەتی زاگرۆسانەیان بەڕیوە برد.

لەم هەڵمەتەدا، چالاکانی ژینگە لە سنە بە ناشتنی دەنکە بەڕوو، لە ناوچەی سندووس بە ناشتنی ٢٠ هەزار دەنکە بەڕوو و دوو هەزار دەنکە گوێز و بادام و گێوژ، بەشدارییان لە هەڵمەتی زاگرۆسانەی ئەمساڵدا کرد.

لە هەڵمەتی زاگرۆسانەی ئەمساڵی بانەدا، گرووپە شاخەوانییەکان و ئەنجومەنی پاژین، ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو.

هەڵمەتی زاگرۆسانەی ئەمساڵ لە ڕۆژی ٤ی سەرماوەزدا و لە گوندی سیاناوی مەریوانەوە دەستی پێکرد.

لەو چالاکییەدا کە بە بەشداریی بەرچاوی لاوان و منداڵان بەڕێوە دەچێت، ساڵانە هەزار چڵ نەمام پێشکەش بە خاک و دارستانەکانی کوردستان دەکرێن.

زاگرۆسانە هەڵمەتێکە، کە ماوەی پێنج ساڵە لە سەرانسەری زاگرۆسدا و بەمەبەستی بووژانەوەی بەشێک لەو دارستانانەی کە کەوتوونەتە بەر پەلاماری ئاگر و تاڵانچییەکانی دارستان و زەوی‌خۆرەکان بەڕێوە دەچێت.