کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

16:54 - 19 سەرماوەز 2723

ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، مام ئەحمەد ئوسلووب، خەڵکی گوندی کێلەسیپانی  ناوچەی لاجانی  پیرانشار،  بە هۆی  نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مام ئەحمەد کەسێکی نیشتمان پەروەر و دڵسۆز و لە هەمان کاتدا خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی لاجان و خەڵکی گوندی کێلەسیپان بوو.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاویدا بەهۆی تۆپبارانی گوندی کێلەسیپان، چاوێکی لەدەست دابوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.