کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە باشووری کوردستان

17:19 - 19 سەرماوەز 2723

ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەز، کاک جەعفەر نەزەری کوڕی سەیدعەبدولڕەحمان تاوەگۆزی، خەڵکی گوندی شێخ سێڵەی ناوچەی سەلاس، بەهۆی پیری و نەخۆشی، لە زەڕایەن ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک جەعفەر ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی چەکی بەرگری لە گەل و نیشتمانی کردە شان و بوو بە پێشمەرگە.

ناوبراو ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لەهێزی شاهۆ و کومیتە شارستانی مەریوان دەست پێکرد و بۆ ماوەی چەند ساڵ وەک پێشمەرگەیەکی ئەرک وەخۆگر لە خزمەت حیزبەکەیدا بوو.

دواتر بە هۆی گرفتی ژیانەوە ناچار بوو واز لە پێشمەرگایەتی بێنێ بەڵام هەتا کۆتایی ژیانی وەک ئەندامێکی دڵسۆز و خەمخۆر، لە ڕیزەکانی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزب لە باشووری کوردستاندا لە خزمەت حیزبەکەیدا بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە، سەرەخۆش لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.