کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت

17:22 - 19 سەرماوەز 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی سەرماوەز، کاک ڕەحیم ئەحمەدپوور ناسراو بە ڕەحیمی گەرماوان، کوڕی مام ساڵحی گوێزڵێ، لە ناوچەی ئالانی سەردەشت، بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لەژیان کرد.
کاک ڕەحیم هەر لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە ئۆگری حیزبی دێموکرات بوو و دواتر لەم حیزبەدا بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لەبەر کرد.
ناوبراو پێشمەرگەیەکی بەدیسیپلین و هەڵسووڕی هێزی گیاڕەنگ بوو و لە لای کادر و پێشمەرگەکانی حیزب، رێزێکی تایبەتی هەبوو.
کاک ڕەحیم دوای ساڵانێک پێشمەرگایەتی، بە ئاگاداریی حیزب گەڕایەوە نێوخۆ و هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.