کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكێكی نیشتمانپەروەر لە نەغەدە

21:04 - 19 سەرماوەز 2723

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی سەرماوەز، دایە خەدیجە عەزیزی، بە هۆی نەخۆشییەوە لە  "ئاوایی ماسوێ"ی ناوچەی نەغەدە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە خەدیجە هاوژینی کۆچکردوو عەلی ئاف ناسراو بە حاجی عەلی بوو کە لە ساڵەکانی ٤٦/٤٧دا لەگەڵ زۆرێک لە هاوڕێیانی پێوەندی تەشکیلاتی هەبووە و کاری حیزبی کردووە.

کوڕێکی خاتوو خەدیجە عەزیزی بە ناوی ئاوارە ئاف ماوەی ساڵانێک لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگایەتیی کردووە و ئێستا لە ڕیزی ئەندامانی ئاشکرای حیزبدا، خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.

دایە "خەدیجە " ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو، کە تا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی دایە خەدیجە لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری دایە "خەدیجە " دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.