کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناوی شاری سەردەشت

23:30 - 19 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی سەرماوەز، کاک خالید زێوەیی کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی سەردەشت بەهۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کرد.

برایەکی کاک خالید بە ناوی کاک جەلیل زێوەیی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا بووە و لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلەکەی، شەهید بووە.

کاک خالید لەنێو شار و گوندەکانی ناوچەی سەردەشتدا ئەرکی مامۆستایەتیی بەڕێوە بردووە و لەنێو جەماوەردا خاوەن کەسایەتییەکی تایبەت و خۆشناو و جێگای ڕێز و حورمەتی خەڵک بووە.

کاک خالید زێوەیی تا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.