کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانادا دەیهەوێ سپای پاسداران بخاتە ناو لیستەی گرووپە تێرۆریستیەکانەوە

17:39 - 19 بەفرانبار 2723

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار جاستین ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی وڵاتی کانادا لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینی کە لە ١٨ی بەفرانباری ٩٨دا لەلایەن سپای پاسدارانەوە خرایە خوارەوە، بە بەشداریی بنەماڵەی قوربانییان وتی: وڵاتەکەی دەیهەوێ سپای پاسداران بخاتە ناو لیستەی گرووپە تێرۆریستەکان و ئەوە داواکاریی بنەماڵەی قوربانیانیشە.

لە مانگی ڕابردوودا چەندین بەرپرسی دیکەی وڵاتی کانادا وتیان کە بژاردەی بە تێرۆریستناسینی سپای پاسداران دەبێ هەبێ، و وتیان کە وڵاتەکەیان پشتیوانی لە  بەهێزکردنی ئەمنییەت دەکات، و کار لەسەر وڵامدەرکردنی گرووپە تێرۆریستییەکانی وەکوو سپای پاسدارانش دەکات.

ترۆدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی کە کانادا هیچکات کارەساتی خستەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لەبیر ناکات و هەروەها سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکانی ساڵی ڕابردووی خەڵکی ئێران و دادگای شانۆیی ڕێژیمی ئێرانیشی مەحکووم کرد.

لەو ١٧٦ کەسە کە بوونە قوربانی خستەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ٥٥ کەسیان هاووڵاتیی کانادا بوون و ٣٠ کەسیشیان مافی پەنابەریی وڵاتیی کانادایان پێ درابوو.