کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل کوشتنی فەرماندەکەی حەماسی پشتڕاست کردەوە

17:42 - 19 بەفرانبار 2723

ئیسرائیل کاتێز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە وتووێژێکدا پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل دەستی لە کوشتنی وسام حەسەن تەویل، فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی حیزبوڵڵادا هەبووە.

کاتێز شەوی دوشەممە ١٨ی بەفرانبار لە وتووێژێکی میدیایدا وتی: لە پێوەندی لەگەڵ هێرشەکەی باشووری لوبنان، ئێمە بەرپرسیارێتیی تێرۆرکردنی فەرماندەی هێزەکانی ڕزوان دەگرینە ئەستۆ.

کاتێز زیادی کرد: ئەمە بەشێک لە شەڕە، ئێمە ئەندامانی حیزبوڵڵا و ژێرخانەکانیان و هەموو ئەو سیستەمانەی کە بە دژی ئیسرائیل دایانمەزراندووە، دەکەینە ئامانج.

کاتێز لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "شەڕێک ڕووی داوە و ئێمە باجی ئەو شەڕە ئەدەین. ئەگەر دەستپێشنەخەین دەبێت چاوەڕوانی ١٥٠ هەزار مووشەک بۆ سەر وڵاتەکەمان بین.

وسام حەسەن تەوەیل فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ڕزوانی حیزبوڵڵا بوو کە لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای دەسپێکی شەڕی غەززەوە، زیاتر لە ١٣٠ ئەندامی گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.