کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێران هەموو بژاردەکان لە بەرچاو دەگرێت

11:51 - 20 بەفرانبار 2723

جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، ڕایگەیاند ئەمریکا هەموو بژاردەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامی و میلیشیاکانی لە بەرچاو دەگرێت.

ئابرام پیلی وتی: لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی نابێت سوود لە دۆخەکە وەربگرن و ئەو بەرژەوەندییانەی خۆیان کە بوونەتە هۆی ناسەقامگیری بەرەوپێش ببەن.

پیلی جەختی کردووەتەوە کە پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل بۆ شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم بەردەوامە و بەرەنگاری هەوڵە ناسەقامگیرکەرەکانی ڕێژیم دەبێتەوە.

پیلی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە هاوپەیمانیی ئەمریکا و هاوبەشە جیهانییەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەی حووسییەکانی یەمەن لە دەریای سووردا کرد و ڕایگەیاند کە واشینگتۆن لە هەموو ئامرازەکان کەڵک وەردەگرێت.

ناوبراو لەم پێوەندییەدا وتی: پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازیی نێودەوڵەتی لە دەریای سووردا، نیشانی دەدات کە وڵاتانی جیهان ئاگاداری پشتیوانییەکانی ئێران لەم هێرشانە بوونەتەوە.

هەروەها پیلی جەختی کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا تەنیا لەهەمبەر هەڕەشەی میلیشیاکانی ڕێژیم نییە و بەڵکوو لە هەموو بوارەکانی وەک پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، پشتیوانی لە تێرۆریزم و بەرنامەی ناوکی، بەرەنگاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەبێتەوە.