کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی سێ کەسی دیکە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان

17:16 - 20 بەفرانبار 2723

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٩ بەفرانبار، پەهبادێکی ئیسرائیل ماشینێکی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٣ کەس کوژران.

هەر لەم پێوندییەدا، ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕۆژی دووشەممەشدا، هێرشیکی ئاسمانیی کردە سەر باشووری لوبنان کە کوژرانی وسام تەویل، یەکێک لە فەرماندە بالاکانی حیزبوڵڵای لێ کەوتەوە.

ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و لوبنان، نیگەرانییەکان لەمەڕ تێوەگلانی لوبنان لە شەڕی غەززەی زۆرتر کردووەتەوە.

گرژی و ململانێی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لەکاتێکدا توندتر بووەتەوە کە ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مەبەستی پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی شەڕی ئێستا، سەردانی ناوچەکەی کرد.