کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕازییان لە بەردەم ڕێکخراوی بوودجەی ڕێژیم کۆ بوونەوە

17:22 - 20 بەفرانبار 2723

 لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان بە خراپیی دۆخی ئابووری و گرینگینەدانی بەرپرسانی ڕێژیم بەم پرسە، کۆمەلێک لە ناڕازییان لە تاران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی کورد لە شارەکانی کوردستان و لە پارێزگانای ورمێ و سنە، لە بەردەم رێکخراوی بەرنامە  وبوودجەی ڕێژیم لە تاران کۆ بوونەوە و بەنیسبەت خراپیی دۆخی ئابووری و گرینگینەدانی ڕێژیم بەم پرسە ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

چین و توێژە جیاجیاکان، ڕۆژانە لە شارەکانی کوردستان و ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە خراپیی دۆخی ژیان دێنە سەر شەقامەکان و داوای جێبەجێکرانی مافەکانیان دەکەن، بەڵام تاکوو ئێستا بەرپرسانی ڕێژیم سەبارەت بە داواکارییەکان هیچ هەنگاوێکی ئەرێنییان هەڵ نەگرتووە.