کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە شنۆ

14:55 - 20 بەفرانبار 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بەفرانبار، کاک سەیفەدین کەریمپوور، ناسراو بە سەیفە لێتان، خەڵكی ئاوایی دێشەمسی شنۆ، بە هۆی نەخۆشییەوە، لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ کۆچی دوایی کرد.

کاک سەیفەدین لە ڕەشەمەی ساڵی ١٣٥٧ ی هەتاویدا هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی خۆی بەجێ گەیاندووە و چەند ساڵ دواتر گەڕاوەتەوە نێوخۆی وڵات.

کاک سەیفەدین چەند مانگ پێش بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە چووە کۆماوە و بەداخەوە پاش ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

میرزا کەریم لێتان، باوکی ناوبراو لە تێکۆشەرانی کورد بووە کە لە سەردەمی پاڵەویدا تێکۆشانی هەبووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.