کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‎ كۆچی دوایی دایكێكی نیشتمانپەروەر لە بۆكان

15:04 - 20 بەفرانبار 2723

شەوی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، دایە ئێران بەقاڵی، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا لە ئاوایی کانی ئەڵاسەیدە سەر بە شاری بۆکان، کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە ئێران بە ناوی حوسێن بەقاڵی ساڵانێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و ئێستا وەکوو ئەندامی ئاشکرای حیزب لە دەرەوەی وڵات، درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات.

دایە ئێران کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ئەو ناوچەیە بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی، شانازیی بە ڕێبازی پڕ لە سەروەری شەهیدانەوە دەکرد.

تەرمی دایە ئێران لە شاری بۆکان و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.