کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بلینکێن: حەماس سەبارەت بە بارمتەکان خوازیاری وتووێژ لەگەڵ ئیسرائیلە

10:23 - 21 بەفرانبار 2723

ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار ڕایگەیاند کە پێی وایە گرووپی توندئاژۆی حەماس، تەنانەت دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەرپرسێکی باڵای حەماس لە بەیرووت لە حەفتەی ڕابردوودا، دەتوانێت و دەیهەوێت لەسەر بارمتەکان وتووێژ بکات.

بلینکێن لە بەحرەین لە وڵامی پرسیارێکدا بە ڕۆژنامەوانانی وت: ئێمە لە گەرمەی ئەو شەڕەدا توانیمان زیاتر لە سەد بارمتە ئازاد بکەین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەوان دەتوانن و دەیانەوێت لەم بوارەدا بەشداری بکەن و ئەمەش شتێکە کە ئێمە لەگەڵ قەتەر و میسر سەرنجی زۆرمان خستووەتە سەری.

دوای هێرشی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل لە ١٥ی ڕەزبەر، زیاتر لە ٢٤٠ کەس بە بارمتە گیران و لە کاتی ئاگربەستێکی کاتیدا نزیکەی ١٠٠ کەس لەو بارمتانە لەگەڵ دیلەکانی فەلەستینی ئاڵوگۆڕ کران.