کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:50 - 21 بەفرانبار 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بەفرانبار، خاتوو نەسرەت کڵاشی، دایکی شەهیدێکی کوردستان بە هۆی نەخۆشییەوە، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا و لە شاری کرماشان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خاتوو نەسرەت کڵاشی کچی خوالێخۆشبوو محەممەدتاهیر بەگی کڵاشی جاف و مریەم خانمی لهۆنی و خێزانی خوالێخۆشبوو ئەکبەر ڕەواییە.

بنەماڵەی خاتوو نەسرەت بنەماڵەیەکی ناسراو و نیشتمانپەروەر و لە بەگزادەکانی سەلاسی باوەجانین.

کوڕێکی خاتوو نەسرەت بە ناوی عەبدولوهاب ڕەوایی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە کە بەداخەوە لە ساڵی ٦٦ی هەتاویدا لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزە دژیگەلییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاخی کۆساڵان شەهید بووە و چووەتە ڕیزی کاروانی هەرگیز نەمرانی گەلەوە.

خاتوو نەسرەت، خوشکی شەهید مەحموود کڵاشییە کە لە ساڵی ٦٧ی هەتاویدا لە کرماشان، لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دراوە.

تەرمی خاتوو نەسرەت لە گۆڕستانی مینا ئابادی کرماشان و لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ئەم شارەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەماین دەزانێت.