بێنیامین نێتانیاهۆ، سەرۆکوەزیری ئیسرائیل، ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی دادگای نێودەوڵەتی لە لاهە سەبارەت بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی لە غەززە ڕایگەیاند، ئامانجی وڵاتەکەی داگیرکردنی هەمیشەیی غەززە و گواستنەوەی فەلەستینییەکان بۆ دەرەوەی وڵات نییە.
نێتانیاهۆ بە ئاماژەدان بە ویستی خۆی بۆ ڕۆشنکردنەوەی بیروڕای گشتی، ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بەتەمای داگیرکردنی هەمیشەیی غەززە و کۆچ پێکردنی خەڵکی مەدەنی لە غەززە نییە و جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە شەڕی تیرۆریستانی حەماس دەکەین نەک فەلەستینییەکان، ئێمە بە پابەندبوونی تەواو بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە ئەم شەڕە دەکەین.
ناوبراو زیادی کرد، لە دۆخێکدا کە ئەرتەشی ئیسرائیل هەموو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی قوربانییانی مەدەنی دەدات، حەماس بە پێچەوانەوە بە سووکایەتیکردن بە خەڵکی مەدەنیی فەلەستینی وەک قەڵغانی مرۆیی، هەوڵ دەدات زیانەکانیان زۆرتر بێت.
نێتانیاهۆ ڕوونی کردەوە کە ئەرتەشی ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروستکردنی دەروازەی سەلامەت، داوا لە خەڵکی مەدەنیی فەلەستینی دەکات ناوچە جەنگییەکان بەجێ بهێڵن.
ئەوە لەحاڵێکدایە کە حەماس بە زەبری چەک و زۆر جاریش بە فیشەک ڕێگری لە چوونەدەرەوەی فەلەستینییەکان دەکات.