لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی داواکاریی خەڵک بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئاڵمان، بە ڕێژەی ٥١ لەسەد زیادی کردووە.
ئیدارەی فیدراڵی کۆچ و کۆچبەرانی ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٣٥٠ هەزار کەس کە ١٠ هەزاریان هاووڵاتیی ئێرانی بوون داوای مافی پەنابەرییان لەم وڵاتە کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرترین پەناخواز لە ئەڵمان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا بوون و ئێرانیش لە ڕیزی ١٠ وڵاتی یەکەمی لیستی پەناخوازاندا بووە.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس داوای مافی پەنابەرییان لە یەکیەتیی ئورووپا کردووە و ئاڵمان بە جیاوازییەکی زۆرەوە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە یەکەم و سەرەکیترین شوێنی پەناخوازان لە ئورووپایە.
لەو خشتەیەیەدا کە ئیدارەی فیدراڵی ئەڵمان سەبەرەت بە کۆچبەران بڵاوی کردووەتەوە، دەرکەوتووە کە سووریە بە ڕێژەیەکی زیاتر لە ١٠٠ هەزار داواکاری، زۆرترین داواکاریی پەنابەریی هەیە و لە دوای ئەویش تورکیە، ئەفغانستان، عێراق و ئێران دێن کە لە ڕیزی دە وڵاتی یەکەمی ئەم خشتەیەدا جێگا دەگرن.
سنوورداربوونی ژیانی خەڵک لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری وای کردووە کە تاکەکاکنی کۆمەڵگەی ئێران بۆ دەربازبوون لە دۆخی داسەپاو، پەنا بۆ وڵاتانی دیکە ببەن.