کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە بۆکان

10:39 - 23 بەفرانبار 2723

ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانبار، ئەندامیکی حیزبی دێموکرات بە ناوی میرزا محەممەدئەمین محەممەدی کوڕی میرزا خەلیل، خەڵکی ئاوایی کانی کوزەڵە سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا و بەهۆی پیری و بە ساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەدئەمین کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب بوو و ماڵەکەی جێگای حەسانەوەی کادرەکانی ناوچەی ئاڵەشین و پێشمەرگەکانی هێزی بەیان بوو.

میرزا خەلیلی باوکی حاجی محەممەدئەمین، لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا پێشمەرگە بووە.

حاجی محەممەدئەمین هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانیت.