کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە بۆکان

10:45 - 23 بەفرانبار 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانبار کاک ڕەسووڵ مستەفا، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات، خەڵکی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، بە هۆی وەستانی دڵەوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٦٢ هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە و لە شەڕەکانی ساڵەکانی ٦٢ و ٦٣دا بەشدارییەکی چالاکانەی هەبووە و جارێکیش بریندار بووە.

کاک ڕەسووڵ ساڵی ٦٣ ی هەتاوی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆی وڵات و هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات ماوەتەوە و هۆگری ئازادی بووە.

کاک ڕەسووڵ بۆ ماوەی ٤ ساڵ لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدا بووە بەڵام هیچکات ملکەچی دەسەڵاتی سەرەڕۆی ئێران نەبووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.