وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی بکەرانی تەقینەوەکانی کرمان، ڕایگەیاندووە کە تاکوو ئێستا ٣٥ کەسی دەسبەسەر کردووە.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانبار بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە لە پێوەندی لەگەڵ تەقینەوەکانی کرماندا کە هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی ساڵمەرگی قاسم سلێمانیی تێرۆریست ڕوویان دا، ٣٥ کەسیان دەسبەسەر کردووە.
وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە کە داڕێژەر و پشتیوانی سەرەکیی ئەم کردەوەیە، کەسێکی تاجیکستانی بووە.
بە وتەی بەرپرسانی ڕێژیم لەم تەقینەوانەدا، ٩١ کەس گیانیان لەدەست دا و ٣٦٨ کەسیش بریندار بوون.
ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە، داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکانی لە ئەستۆ گرت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی داعشدا باس لەوە کراوە کە دوو کەسی خۆتەقێنی سەر بەم گرووپە بە پشتوێنی بۆمبڕێژکراو، تەقینەوەکەیان کردووە.
داعش لە کەتێکدا باسی لە تەقینەوەکان لە ڕێگەی کەسانی خۆکوژەوە کرد کە لە سەرەتادا دەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیم ڕایانگەیاند، ڕووداوەکە بە هۆی تەقینەوەی دوو جانتای بۆمبڕێژکراو بووە کە بە مەودای ٧٠٠ و ١٠٠٠ میتر لە گۆڕی قاسم سلێمانی دانراون.