گرانت شاپس وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا دوای هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر گرووپی حوسییه‌كان، له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی تێلێگرافی بریتانی كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار بڵاو بووەوە، هۆشداریی به ڕێژیمی ئێران دا كه ده‌بێ گرووپی حوسییه‌كان و هه‌موو ئه‌و هێزه نیابه‌تییانه‌ی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕابگرێ و پێیان بڵێ كه ده‌بێ ده‌ست له‌و كارانه‌ی خۆیان هه‌ڵگرن؛ ناوبراو وتی كه سه‌بر و تاقه‌تی ئێمه و هه‌موو دونیا له به‌رانبه‌ر كاره‌كانی ئه‌واندا ته‌واو بووه.
شاپس ڕایگەیاند ده‌بێ ڕێژیمی ئێران كه پشتیوانی له‌و گرووپانه ده‌كات بزانێ و به گرووپه‌كان له ناوچه‌دا بڵێ، كه ئه‌و كارانه نه ته‌نیا هیچ سوودێكی نییه به‌ڵكوو زیانی زۆری بەدواوەیە.
ناوبراو له‌و وتووێژه‌دا وتی كه كرده‌وه‌كانی گرووپه نیابه‌تییه‌كانی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران له یه‌مه‌ن، سووریه، عێراق و لوبنان ده‌بینین و ئه‌و كارانه ده‌رئه‌نجامێكی زۆر خراپی ده‌بێ.