کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکێکی نیشتیمانپەروەر و حیزبدۆست لە ناوچەی سەردەشت

11:13 - 25 بەفرانبار 2723

شەوی پێنجشەممە، ٢١ی بەفرانبار، دایە فاتمە عەبدوڵڵاهی خەڵکی گوندی کۆڵەسەی خوارێ لە ناوچەی سەردەشت، بەهۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە فاتمە ژنێکی نیشتیمانپەروەر و حیزبدۆست بوو. ناوبراو تێکەڵاویی زۆری لە گەڵ کادر و پێشمەرگەکان هەبوو و ژنێکی میهرەبان، میواندار و حیزبدۆست بوو.

دایە فاتمە بەردەوام بۆ بیستنی هەواڵێکی خۆش لە حیزبەکەی، بە دیار تلویزیۆنی حیزبەوە دادەنیشت و منداڵەکانیشی بە هەستی نیشتمانپەرەوەری و حیزبدۆستی بار هێنابوون.

دایە فاتمە هەتا دواهەناسەی ژیانی وەفادار و ئەمەگناسی حیزبی دێموکرات بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.