کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە شنۆ

10:55 - 12 بەفرانبار 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار، کاک عومەر ئیسپەندار، خەڵکی ئاڵیاوێی شاری شنۆ، کۆچی دوایی کرد.

کاک عومەر کەسایەتیی خۆشناو و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەی شنۆ بوو.

کچێکی کاک عومەر بە ناوی خاتوون ئیسپەندار، لە ڕیزی ئەندامانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتدایە و خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی دەکات.

کاک عومەر، خەزووری شەهیدی گەل، کاک عوسمان مستەفاپوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو بوو.

شایانی باسە کە برایەکی کاک عومەر بەناوی کەریم ئیسپەندار لە ڕێگای خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەیدا، چووەتە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.

کاک عومەر کەسایەتییەکی جێگای متمانەی خەڵک و لە هەمان کاتدا، حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.