کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر پێکهات

12:57 - 26 بەفرانبار 2723

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هەرێـمی کوردستان ڕایگەیاند هێرشەکەی ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی بە مووشەکی بالیستیک کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە خەڵکی مەدەنیی بێتاوان بوونەتە قوربانی.

وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئاماژەى بەوە کردووە کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی داوە کە بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لێکۆڵینەوە لەو هێرشە بکەن.

ئەرکى ئەو لیژنەیە لێکۆڵینەوەیە لە رووداوى دەستدرێژىی مووشەکیى ئێران کە هەولێرى کردووەتە ئامانج ڕاگەیەندراوە.

بەپێێ زانیارییەکان ئەو لیژنەیە دەستبەجێ کارەکانى دەست پێ دەکات و لە ماوەى ٤٨ کاژێردا ڕاسپاردەى خۆى پێشکەش بە سەرۆکوەزیران دەکات .

بەپێێ زانیارییەکان لە هێرشەکەی شيوی ڕابردوودا هەشت شوێن لە هەولێر و دەوروبەری کراونەتە کە بریتین لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا، دەزگا ئەمنییەکان، ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی، بنکەی ئاسمانیی هەریر و هەورازە نەفتە و چەند شوێنێکی دیکەش.