ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی باشووری کوردستان و چین و توێژە جیاجیاکانی شاری هەولێر، بە مەبەستی مەحکوومکردنی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، کۆ بوونەوە.
دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاکانییەوە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێێدا ڕایگەیاند: له‌پێناو ئیدانه‌کردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێری هه‌میشه سه‌ربه‌رز و کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانی پێشوتریش. ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی شاره‌که‌مان داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان کردووه.
پارێزگاری هەولێر هەروەها رایگەیاندووە: گه‌وره و بچووک، چین و توێژه‌کان، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌ت و ریسواکردنی بکه‌رانی ئه‌و تاوانه گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دەکەن، مۆڵه‌تیان پێدراوه و ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیاند ده‌بین.
خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ١٠ و ٣٠ی خولەکی پێشنیوەڕۆ سێشەممە، بە کاتی هەولێر دەستی پێ کرد و جگە لە خەڵکی باشووری کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو لە کردەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش بەشدارییان لەم خۆپیشاندانەدا کرد.