کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانادا ١٢ زانکۆ و دامەزراوەی ڕێژیمی ئێرانی لە وەرگرتنی بوودجەی توێژینەوە بێبەری کرد

16:38 - 27 بەفرانبار 2723

دەوڵەتی کانادا بە بڵاوکردنەوەی لیستەیەک لە ١٢ زانکۆ و دامەزراوەی تایبەت بە توێژینەوە، ڕایگەیاند ئەو توێژەرانەی کە هاوکاری لەگەڵ ئەم زانکۆ و دامەزراوانە دەکەن، هیچ بوودجەیەکی دەوڵەتییان پێ نادرێت، چونکە ئم ناوەندانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ناوەندە نیزامی و ئەمنییەتییەکان لە پێوەندیدان.

زانکۆی شەریف، ئەنستیتۆی بەهەشتی و پاستۆر لە ئێران و ٩ زانکۆ و دامەزراوەی تری توێژینەوە، لەوانە دامەزراوەی توێژینەوەی هەوافەزا،  زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بەقیەتوڵڵا، پەیمانگای پەروەردە و توێژینەوە پیشەسازییەکانی بەرگری، زانکۆی ئیمام حوسێن، پەیمانگای فیزیکی کاربۆردی، ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی زانستی و پیشەسازیی ئێران، ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەقینەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی فیزیک و زانکۆی هێزی ئاسمانیی سەتاری، لەم لیستەدان.

دەوڵەتی کانادا چەندین زانکۆی چین و ڕووسیەشی لەم لیستەدا جێگیر کردووە و ڕایگەیاند کە ئامانج لەم کردەوەیە پاراستنی تەکنۆلۆژیی پێشکەوتووە.