ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای هێرشی مووشه‌كیی سپای پاسدارانی ڕێژیم بۆ سه‌ر هه‌ولێر، به ئاژانسی بلومبێرگی ڕاگه‌یاند هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر كارێكی دوژمنكارانه‌ی روون دژی عێراقە، كه شوێنی نیشته‌جێبوونی كردووه‌ته ئامانج و خێزانێكی كورد كه منداڵیشی تێدا بوو، بوونه‌ته قوربانی .
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و جۆره كرده‌وانه پێشهاتێكی مه‌ترسیدارن و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران لاواز ده‌كەن.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عێراق بە گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێكارێكی دیپلۆماسی و یاسایی كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما نیشتمانییه‌كان یه‌ک ده‌گرێته‌وە، پارێزگاری له مافی خۆی ده‌كات و ڕاشیگەیاند کە دۆسییه‌ی هێرشی ئێران ڕاده‌ستی شۆرای ئه‌منییه‌ت ده‌كات.
شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی بەفرانبار، ڕێژیمی ئێران بە چەندین مووشەک و درۆن، هێرشی كردە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
له‌و هێرشەدا چەند هاووڵاتیی سڤیل شه‌هید بوون و چەند كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه دۆخی هه‌ندێک له‌و بریندارانه ناجێگر ڕاگه‌یەندراوه.