کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا خوازیاری کۆتاییهاتنی پشتیوانییەکانی ئێران لە حوسییەکانە

10:46 - 28 بەفرانبار 2723

وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، خوازیاری ڕاگرتنی پشتیوانییەکانی ئێران لە حوسییەکانی یەمەن بوو.

دەیڤید کامێرۆن، لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە: ئێران دەبێ دابینکردنی چەکوچۆڵ و زانیاری بۆ حوسییەکان ڕابگرێ و هەوڵ بۆ ڕاوەستاندنی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر دەریای سوور بدات.

کامێرۆن ئێرانی بە کەڵئاوەژوو وەرگرتن لە دۆخی ناوچەکە بۆ پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتانی دیکە تاوانبار کردووە.

ڕێژیمی ئێران لە پشتیوانە سەرەکییەکانی حوسییەکانە کە ئەمریکا و بریتانیا لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم گرووپە لە دەریای سووردا، هێرشیان کردە سەر بنکەکانیان.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانبار، دەوڵەتی ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە، گرووپی حوسییەکانی خستە لیستەی تێرۆرەوە.